سێ لایەنی بەشداربووی کۆبوونەوەی پیرمام: باسی وەرگرتنی مووچە بە قەرز نەکراوە
- هەواڵ
- 31 ئایار
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پیرمام
ئاڤا نیوز
سێ لایەنی سیاسیی بەشداربووی کۆبوونەوەکەی پیرمام، ڕەتیدەکەنەوە گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی پارەی مووچەی مانگی پێنج بەقەرز کرابێت، بەڵکو جەخت لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور کراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێکەوتى 31-5-2025، لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، بە بەشداری 43 هێز و لایەنی سیاسیی کوردستان کۆبوونەوەیەکى هاوبەش کرا، دوای کۆبوونەکە د. مەجید حەمەدەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند، "پێشنیازی ئەوە کرا ئەگەر بە قەرزیش بێت مووچەی ئەم مانگە وەرگرین، بۆ ئەوەی پێش جەژن دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت."
لێدوانە فەرمییەکان:
سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پیرمام بەهیچ شێوەیەک باسی قەرز لە حکومەتی فیدراڵ نەکراوە بۆ مووچە، "ناکرێت لە مافی خۆمان داوای قەرز بکەین".
- کاوە مەحموود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بە ئاڤای گوت، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی لەنێوان هەردوولا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەغدا، لەچوارچێوەی دەستوور و بڕیاری دادگەی فیدرالی بن، بەهیچ شێوەیەک باسی قەرز نەکراوە.
- مونا قاوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان، هیچ کەسێک لە کۆبووەنەوەکە پێشنیازی وەرگرتنی پارەی مووچەی بەقەرز نەکردووە، بەڵکو باس لەوەکرا گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بن و شایستە داراییەکان بەپێی دەستوور دابین بکرێت و نابێت ململانێی سیاسیی ببێتە هۆکارێک بۆ بڕینی قووتی خەڵک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 39 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا