
پاشماوەی جەنگ لە سووریا
ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی مانگی ڕابردوودا، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگەوە لە تەواوی سووریا، زیاتر لە 122 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون کە زۆرینەیان منداڵن.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سووریا پاشماوەی جەنگ و مین و تەقمەنی بەجێماوە بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییان ئاگادارنین یاخود دەستکاری ئەو کەرستانە دەکەن دەبێتە هۆی تەقینەوەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگی ئایاردا، بەهۆی پاشماوەکانی جەنگەوە 52 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، 23 کەسیان منداڵ و دوو ژن بوون، جگە لە برینداربوونی 70 کەس کە 27 یان منداڵ بوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: قوربانییان دابەشبوون بەسەر چەند شوێنێکی سووریا لەوانە:-
- ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشق: 34 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە (13یان منداڵن و یەک ژن)، هاوکات لەناوچەیەکی دیکەش 48 کەسی دیکەش برینداربوون (18یان منداڵن).
- ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر: نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە (پێنجیان منداڵن و هەروەها یەک ژن)، 16 کەسی دیکەش برینداربوون (هەشت منداڵ و دوو ژن).
- ئەو ناوچانەی کە لەلایەن گرووپی چەکداریی "سوپای نیشتمانی" کۆنتڕۆڵکراون: نۆ کەس کوژراون کە (پێنج منداڵن)، شەش کەسی دیکەش برینداربوون یەکێکیان کچێکی گەنجە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران زانا ئەتۆمییەکانی بەرەو شوێنی سەلامەت دەگوازێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت