
دیمەنی پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی سوودانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی ڕێکەوتی 27ـی تشرینی یەکەمی 2022 لە پەرلەمان متمانەی پێ بەخشرا، ئەمەش دوای پەسندکردنی کارنامە وەزارییەکەی کە لەلایەن لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتەوە دەنگی لەسەر درا، بەڵام بەشێکی زۆری خاڵەکانی کارنامەکەی تا ئێستا جێبەجێ نەکردووە.
وێنە گەورەکە: کارنامە وەزارییەکەی ئەم سەرۆکوەزیرانەی عێراق خاڵی دڵخۆشکەری بۆ کورد لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تێدا بوو، بەڵام بەشی هەرەزۆریان تاوەکو دەگات بەمڕۆ جێبەجێ نەکراون.
دیارترین ئەو بڕگەو خاڵانەی لە کارنامەکەدا هاتبوون و جێبەجێ نەکراون، بریتین لە:
٠ پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە گرنگە و دەرکردنی یاسا پێویستەکان بۆ ئەوە.
٠ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و گاز، گەڕاندنەوەی 5%ـی پشکی تەرخانکراو بۆ ئەم پارێزگایانە بۆ بەرهەمهێنان و دووبارە ئاوەدانکردنەوە و ئەنجامدانی پڕۆژەی ساڵانە بۆ جێبەجێکردنی شایستە داراییەکانی پێشوویان بەپێی بوونی پارەی پێویست و بەپێی ماوەی زەمەنی قبوڵکراو.
٠ جێگیرکردنی بابەتی ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی داهاتوودا و بەشداریکردن لە دووبارە ئاساییکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە قەزای شنگال.
٠ تەرخانکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، لەگەڵ دووبارە پێکهێنانەوەی لیژنەی باڵا، لە ماوەی مانگێکدا لە پێکهێنانی حکومەت.
٠ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان (سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی) لە دەرەوەی شارەکان و ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ناوخۆی شارەکان و پێکەوەبەستنی هەموو کەرتەکان لە بنکەکانیان بەمەبەستی ڕاهێنان و پەرەپێدان و یارمەتیدان لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکانیان (دارایی و زەوی) بۆ ئەو هێزانەی کە ئەرکیان پاراستنی وڵات و سەروەرییەکەیەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
٠ جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیە و بڕیارەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.
٠ پێکهێنانی فەوجەکانی فریاکەوتن لە خەڵکی ناوچەکە لە کەرکوک کە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاکە لە ئەستۆ بگرن و دابینکردنی پێداویستییە پێویستەکان.
بەشێکی دیکە لەو خاڵ و بڕگە دیارانەی کە جێبەجێ نەکراون و ئێستا کێشەی بنەڕەتین لە پەیوەندییە داراییە و کارگێڕییەکانی نێوان هەردوو حکومەت، بریتین لە:
بە پاڵپشتی ئەو هێزە سیاسییانەی واژۆیان لەسەر ئەو کارنامەیە کردووە، حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان سەرپشک دەبن لە دانوستان لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە تا تەواوکردن و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بەپێی دەستوور لە ماوەی شەش مانگدا. و لیژنەیەکی پسپۆڕ پێکدەهێنرێت بۆ کاروباری یاسایی و دارایی و نەوتی لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەرکی بریتییە لە:
٠ ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ ماوەی ڕابردوو سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە کەرتی نەوت و گازەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و دەرچوون بە دیدێکی دەستووری پەسەندکراو لەلایەن هەردوو لاوە، کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەوەی لە ڕابردوودا هەبووە.
٠ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی واقیعی کە لەگەڵ دەستووردا بگونجێت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا، کە مافی هەموو عێراقییەکان لە هەرێم و تەواوی پارێزگاکان مسۆگەر بکات، لەنێویاندا ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز بە وردەکارییەوە و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی و پاشان دەرکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
٠ لە کاتی پێکهێنانی حکومەتدا لەم ساڵەدا، یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2022 جێبەجێ دەکرێت و ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەکرێت.
٠ دوورکەوتنەوە لە هەر ڕێوشوێنێکی تاکلایەنە لەو ڕێوشوێنانەی تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییە کارکەرەکان تێیدا، بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانگەیاندن بە ئابووری نیشتمانی، هەردوو لا بە شێوەیەکی شەفاف کاردەکەن تا دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لە ماوەی شەش مانگدا لە ڕۆژی پێکهێنانی حکومەتەوە.
تەوەری دووەمی کارنامە وەزارییەکە کە لایەنی یاسادانان لەخۆی دەگرێت، دیارترین ئەو خاڵ و بڕگانەی جێبەجێ نەکراون، بریتین لە:
٠ دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا.
٠ دەرکردنی یاسای دادگای فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا.
٠ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ماوەی سێ مانگدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ماوەی ساڵێکدا.
٠ دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و پەسەندکردنی وەک سەرچاوەیەک بۆ بڕیارە ستراتیژییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای پابەند نەبوونی لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری ئەم کابینەیە بەم کارنامە وەزارییە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بڕیاری نادەستووری دژ بە هەرێمی کوردستان دراون، دواهەمینیشیان، نەناردنی شایستە دارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن بەغداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای کەمئاوی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان زیادیان کردووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروین بوڵدان وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کورد لە پێشبڕکێیەکی زانستی لەسەر ئاستی 78 زانکۆ پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
1 حوزەیران
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار