
دیمەنی دەستی دەنگدەرێک لە هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق شێوازی دەنگدانی ئاوارەکان و دەنگدەرانی شنگال ڕوون دەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە داتای بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش شێوازی دەنگدانی ئاوارەکان ڕووندەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شێوازی دەنگدان بۆ ئاوارەکان بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارەی 12ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراو دەبێت، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی بازرگانیش داتای ئاوارەکانیان بۆ دەستەبەر دەکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: پەیوەست بە شێوازی دەنگدانی ئاوارەکان، جومانە غەلای ڕایگەیاند: مافی ئەوە بە ئاوارەکان دراوە ئەوانەی لەنێو کەمپەکان نیشتەجێن دەنگ بدەن لەسەر ئەو بازنەیەی کە لێیەوە ئاوارە بوونە، لە ڕێگەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان، لەسەر کۆمیسیۆنیش پێویستە لەنێو کەمپەکان بنکەی دەنگدان بکاتەوە.
پەیوەست بە ئاوارەکانی شنگالیش، غەلای ڕایگەیاند، ئەوان لە شوێنی خۆیان لە ناوەوەو دەرەوەی کەمپەکان دەتوانن لە ڕێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەنگ بدەن لەسەر ئەو بازنەیەی کە لێیەوە ئاوارە بوونە.
ژمارەکان وادەڵێن: پڕۆسەی نوێکردنەوەی داتای ئاوارەکان لەنێو کەمپەکان بەردەوامە، 16 کەمپ لە پارێزگای دهۆک و پێنج کەمپ لە پارێزگای هەولێر هەن، ژمارەی ئەو ئاوارە دەنگدەرانەشی کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار کردووە و یان کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، دەگاتە زیاتر لە 33 هەزار کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






