
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیری سەربازی و فەرمانکردن بە حووسیەکانی یەمەن ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتگیری گرووپە میلیشیاکان و بە " سەرچاوەی تیرۆر " لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ناوزەندی دەکات، سەرۆک و بەرپرسانی کۆشکی سپی چەندین جار داوایان لە ئێران کردووە پشتگیرییەکانی بۆ حووسیەکانی یەمەن بوەستێنێت و هاوکاریان نەبێت لە هێرشکردنە سەر کەشتی و بنکە ئەمریکییەکان، و لە ئەگەری بەردەوامی پشتگیرییان، ئەوا ئەمریکا وەڵامی تووندی بۆ تاران دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر لە قاهیرە، هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ئێران پشتگیری سەربازی لە حووسیەکان بکات و ڕایگەیاند، "حووسیەکان سەربەخۆن لە بڕیاردان و سەرکردە و خاوەن بڕیاری خۆیان هەیە، ئەو تۆمەتانەی باس لە وەرگرتنی فەرمان لە تاران دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان دوورن لە ڕاستیەوە و ڕەتی دەکەینەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی ئێران لەگەڵ میسر و دەوڵەتانی دراوسێ دا و ڕایگەیاند، "پەیوەندی ئێران لە گەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەکانە و بەردەوامی پێدەدەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە