
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێ، دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بە سەرکەوتووانە ئەنجامدراون و بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 2 – 6 – 2025، دووەم گەڕی دانوستاندنە ڕاستەوخۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکان لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەکە ئۆکراینا، گەورەترین هێرشی ئاسمانی کردە سەر فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ڕووسیا، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا بەهۆی تێکشکاندنی مووشەک هەڵگر و فڕۆکە سەربازیەکان 7 ملیار دۆلار زەرەر و زیان بەر رووسیا کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی حکومەت ئاماژەی بە دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڵام دانوستاندنەکان سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچن و لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ گەشتن بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتنامەی ئاشتی.
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەنگاوێکی گرنگ بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیووە، سەرنجی وەفدی هەردوو دەوڵەت لەسەر ئەنجامەکان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان، بابەتێکی گرنگە و پێشوازی لێدەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە