چاودێریی بازرگانی: لە ڕۆژانی جەژنیش لە چاودێریكردنی بازاڕ بەردەوام دەبین
- کوردستان
- 3 حوزەیران

نەبەز عەبدولحەمید لەگەڵ تیمەکان چاودێری بازاڕ دەکات
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری چاودێریی بارزگانیی هەولێر ئاشكرای دەكات، تەنیا لە یەك هەفتەدا زیاتر لە حەفت تەن و نیو خۆراكی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە، جەختیش دەكاتەوە كە تیمەكانیان لە ڕۆژانی جەژنیشدا لە چاودێریكردنی بازاڕ بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ هاتنی هەر جەژن و بۆنەیەك بەشێك لە بازرگان و فرۆشیاران دۆخەكە دەقۆزنەوە و خۆراك و كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بەسەر فرۆشیاران ساغ دەكەنەوە، بۆ ڕێگریكردن لەمە، دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لەڕێگەی لیژنە تایبەتەكانەوە چاودێریی وردی بازاڕ دەكەن و ئەو شوێنانە دادەخەن كە سەرپێچی دەكەن.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە ڕۆژانی جەژنی قوربانیش گەڕان و پشكنین دەكەن و بەردەوام دەبن بە هاوكاریی ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی و لیژنەكانی قایمقامیەت، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ شوێن و فرۆشگەیەك نەتوانێت دۆخەكە بقۆزێتەوە و خۆراك و كەلوپەلی خراپ بفرۆشێت.
- لیژنەكان لە چاودێریكردن زیاتر تیشك دەخەنە سەر خۆراك، بەتایبەت ئەو خۆراك و بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ڕۆژانی جەژنەوە هەیە، زیاتر لە هەفتەیەكە گەڕان و سەردانەكانمان چڕتر كردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ شوێنێك خۆراكێكی بەسەرچوو و كوالێتیی خراپ بە هاووڵاتی بفرۆشێت.
- لە هەفتەی ڕابردوو هەشت شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون، شوێنێكی دیكەشمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و لەو ماوەیەشدا حەفت تەن و نیو خۆراكی ماوەبەسەرچوومان لەناوبردووە كە زۆرتر شیرینی و چەرەزات بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






