
دیمەنی ئۆتۆمبێلێک لەکاتی وەرگرتنی بەنزین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ حەوت تانکەری زیاتر بەنزینی حکومی بۆ هەولێر دابین دەکرێت و لە ژمارەیەکی زیاتری بەنزینخانە، بەنزینەکە بەردەست دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی ئۆتۆمبێل، ڕۆژانە لە ڕێگەی هەردوو پاڵاوگەی کار و لاناز، بڕێک بەنزین لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکرێت، هەر لیترێکی بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت: بەردەوام لە پێش جەژن خواست لەسەر بەنزینی حکومی زیاتر دەبێت، بۆیە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەمڕۆ 30 تانکەری بەنزین بۆ پارێزگای هەولێر دابین کراوە، لەکاتێکدا ڕۆژانی دیکە 23 تانکەر بوو، ئەو بڕەی زیاد کراوە لەو بەنزینە وەرگیراوە کە بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن دانرا بوو.
"بەنزینی حکومی پێشتر ڕۆژانە لە 20 بۆ 29 بەنزینخانە دابەشدەکرا، ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانە دابەشدەکرێت، ڕۆژانی دوای جەژنیش دابەشکردنەکە ئاسایی دەبێتەوە".
بۆچی گرنگە: زیادکردنی بڕی بەنزین، نۆرەی وەرگرتن کەمتر دەکاتەوە و زۆرترین هاونیشتمانی لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






