
وێنەی منداڵە خنکاوەکە. وێنە؛ پەیامنێری ئاڤا بەهدینان
ئاڤا نیوز
منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە شارەدێی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی، لە یەكەم ڕۆژی جەژندا، خێزانێك بە مەبەستی سەردانیكردنی خزم و كەسوكاریان، ڕوویان لە شارەدێی دێرەلووكی سەر بە قەزای ئامێدی كردووە، بەهۆی نزیكبوونەوەی لە كەناری زێ، منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵانی خانەوادەكە بەناوی ئارڤان سیهاد، دەكەوێتە نێو ئاو و خنكاوە، بەهۆی تەوژمی بەهێزی ئاوەكە و ڵێڵبوونی، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و خەڵكی ناوچەكە لە هەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەردەوامن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاروان عەلی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە دهۆك ڕایگەیاند، بە كاتی شەویش گەڕان بۆ دۆزینەوەی منداڵە خنكاوەكە بەردەوامە، بەڵام هەروەك تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاماژەی پێ دەكەن بەهۆی ڵێڵی ئاوەكە و بەهێزی تەوژمەكەی، دیار نییە تەرمەكەی بە كام لای زێدا كەوتووە.
زانیاریی زیاتر: سیهاد عوسمان، باوكی منداڵە خنكاوەكە، ماوەی چەند كاتژمێرێكە بەدیار ئاوی زێی گەورەوە دانیشتووە و چاوەڕێی دۆزینەوەی تەرمی جگەرگۆشەكەیەتی، ئەو دیمەنەش چیرۆكی خەمناكی خنكانی ئاڤێستا یوسف، بیر هەموو لایەك دەخاتەوە كە لە ڕۆژی 5ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە ئاوی ڕووباری تەنگاتوور خنكا و تاوەكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی سوننەکان: دەنگکڕین بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ پرۆژە گەورەکەی گۆمەسپان تەواو دەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ بەغدا کێشە بۆ هەزاران قوتابیی کورد دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی سوننەکان: دەنگکڕین بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا "بەهێزترین" هێرشی لە سەرەتای شەڕەوە بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجامدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ئەمریکا: بڕیارەکەتان بۆ قەدەغەی گەشت بۆ ئەمریکا ڕەگەزپەرستانەیە