
ئیلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
گرژییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی تادێت زیات دەبێت، ترەمپ هۆشداری بە مەسک دەدات لە ئەگەری پشتیووانیکردن لە دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێسدا باجێکی قورس دەدات.
چیڕۆکی سەرەکی: ترەمپ و مەسک هەفتەی ڕابردوو، لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی ئێکس و ترووس سۆشیال، هێرشیان کردە سەر یەکدی، نوێترین قسەی ترەمپیش بۆ هاوڕێ کۆنەکەی ئەوەیە کە، ئەگەر لە هەڵبژاردنی کۆنگرێسدا مەسک دژ بە کۆمارییەکان بێت و پشتیووانی لە دیموکراتەکان بکات، باجێکی قورس دەدات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا حەز دەکات لەگەڵ مەسک قسە بکاتەوە، وتی، "نەخێر". لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە ئایا پێیوایە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مەسک کۆتاییهاتووە، ترەمپ وتی، ''وای دەبینم، بەڵێ''. ترەمپ زیاتر هێرشی کردە سەر مەسک و بە "بێڕێز" ناوی برد و وتی، "نابێت بێڕێزی بەرامبەر سەرۆک بکەیت. ئەگەر پاڵپشتیش لە دیموکراتەکان بکەیت، لێکەوتەی خراپ چاوەڕێت دەکات".
باکگراوند: پێشتر دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسك بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و بەرپرسی پێشووی کارامەیی حکومەت، هاوپەیمانێکی نزیکی یەکتری بوون، بەڵام مەسك ڕەخنەی لە پرۆژە یاسایەك گرت کە لەلایەن ترەمپەوە پێشنیاز کرابوو، بەمەش دۆستایەتی نێوانیان تێكچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






