
ساتی گواستنەوەی تەرمی قوربانییەک بۆ نەخۆشخانە
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە سووریا کوژراون، زۆرینەیان پاڵنەری تائیفی لە پشت کوشتنیانەوە هەبووە.
وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا هێنرا و لەوکاتەشەوە تاوەکو ئێستا بە سەدان کەس لە پاشماوەکانی ڕژێمەکە و خەڵکی سڤیل لە وڵاتەدا کوژراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەنێوان 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 تا 6ـی حوزەیرانی 2025، لانیکەم دوو هەزار 133 حاڵەتی کوشتنی مەیدانی لە سووریا تۆمارکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم تاوانانە بەشێوەیەکی سیستماتیک لە دەرەوەی یاسا و بەبێ هیچ دادگاییکردنێک ئەنجامدراون و زۆربەیان پاڵنەری تائیفی و سیاسییان لەپشتەوە بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکان، مانگی ئازاری 2025 خوێناویترین مانگ بووە، کە تێیدا 1726 حاڵەت تۆمارکراوە، ئەمەش دەکاتە زیاتر لە 80٪ـی کۆی گشتیی کوژراوەکان. ڕوانگەکە ئەمەش دەبەستێتەوە بە هێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر خاڵە ئەمنی و سەربازییەکان لە کەناراوەکانی سوریا، کە پێدەچێت کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی تائیفیی بەدوای خۆیدا هێنابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوانگەی سووری جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم کردەوانە بە "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" هەژمار دەکرێن و لەژێر بێدەنگییەکی جیهانی و لێنەپرسینەوەی ناوخۆییدا ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






