ئیلۆن موس، ملیاردێری ئەمریکی - سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی بەشەڕ و ئاژاوە کۆشکی سپی بەجێهێشت و میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ملیاردێرە ئەمریکییەکە لەگەڵ وەزیرێکی ئیدارەی ترەمپ شەڕی دەستەویەخەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لەناوەڕاستی مانگی نیساندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینگەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ ئیلۆن ماسک و سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەتەوە، لەسەر بڕیاردان لەسەر پۆستێکی دەزگای داهاتی ناوخۆی کە سەر بە گەنجینەی ئەمریکایە، دەمەقاڵێیان کردووە و گفتوگۆکەیان گەیشتووەتە ئەوەی لەبەردەم ترەمپ سوکایەتییان بە یەکتر کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە ماسکی وتووە کەسێکی ساختەکاری، چونکە یەک تریلیۆن دۆلاری لەو خەرجییانە ئاشکرا نەکردووە کە گەڕێندراونەتەوە بۆ حکومەتی ئەمریکا و ماسکیش بەوە تووڕەبووە بە توندی شانی کێشاوە بە سنگی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە بەرامبەردا وەزیری گەنجینە لە ماسکی داوە و لەو کاتەدا ئەو کەسانەی لەوێ بوون بەپەلە هاتوونەتە نێوانیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ئەم شەڕەی کە لە نووسینگەکەی ترەمپ ڕوویدا بووە هۆی ئەوەی ئیلۆن ماسک لە کۆتایی مانگی پێنج لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






