بەشێکی هاووڵاتییان بەهۆی کارتی نیشتمانییەوە ناتوانن پسووڵەی خۆراک بکەنە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 9 حوزەیران
پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مانگی داهاتوو دوایین وادەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکە و بەشێکی هاونیشتمانیانیش بەهۆی کارتی نیشتمانییەوە ئاستەنگییان بۆ دروست بووە و ناتوانن پسووڵەکانیان بکەنە ئەلیکترۆنی.
وێنە گەورەکە: لە مانگەکانی داهاتوو پسووڵەی خۆراکی هاووڵاتیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەئەلیکترۆنی دەکرێت، چیتر مامەڵەی تۆمارکردنی خێزان لە فۆرمی خۆراک و مامەڵەکانی دیکەی پەیوەست بە بەشەخۆراک بە مامەڵەی کاغەزی ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی فۆرمی خۆراک بەئەلیکترۆنی بکرێت، پێویستە سەرۆک خێزان کارتی نیشتمانیی ئەندامانی خێزان پێشکەش بکات، بەڵام بەشێکی هاووڵاتیان کارتی نیشتمانییان ونکردووە و ناتوانن پسووڵەکانیان بکەنە ئەلیکترۆنی.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەبێ کارتی نیشتمانی ناتوانرێت پسووڵەی خۆراک بەئەلیکترۆنی بکرێت، هەرکەسێک کارتی نیشتمانی ونکردووە، پێویستە مامەڵەی وەرگرتنەوەی بۆ بکات، ئەوکات پسووڵەی خۆراک بەئەلیکترۆنی بکات.
ئەو کەسانەی فۆرمی خۆراکیان نییە، دەبێت هۆکارەکەی ڕوون بکەنەوە ئەوکات مامەڵەکانیان بکەن، بۆ نموونە کەسێک لە دەرەوەی وڵات ژیاوە، دەبێت بە بەڵگە ئەوە بسەڵمێنێت، ئەوکات ڕێکارەکانی پڕکردنەوەی فۆرم بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە