
وێنەی كۆبوونەوەكە- بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت سەردانی سەرۆک بارزانی كرد، پرسی هەڵبژاردن و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران، جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت، هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا. بارەگای بارزانی وا دەڵێت.
لە لایەكی دیكەوە: سەرۆک بارزانی و مەندەلاوی تاوتوێی مافە دەستوورییەکان و بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانيان کرد. نووسینگەکەی مەندەلاوی ئەمەی ڕاگەیاندووە.
بابەتە ستراتیژییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و چەند پرسێکی گرنگ لەنێوانیاندا مافە دەستوورییەکان و بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
باکگراوند: ڕۆژی 18ـی ئادار، پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەش لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانیش بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانیش بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەبەرد عومەر: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 8 سەرپێچی تۆمار كراون





