گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە

شەیری بکە لە:
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە

وێنەی بەشدار جەمال. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

نزیکەی مانگێکە گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن ئاسایشی یەكێتییەوە دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە. ئاسایش بە کەس و کارەکەیان گوتووە دوو ڕۆژی دیکە ئازاد دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەشدار جەمال، گەنجێکی دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵە، لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان پاسەوان بووە 27 ڕۆژ پێش ئێستا لە کاتی ئەرکەکەی لەلایەن هێزێکی ئەمنیی حیزبی دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا برایەکی شەهیدی یەکێتییە و دوو برای دیکەشی پێشمەرگەی هەمان حیزبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 23 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو گەنجە کەسوکارەکەی هیچ سۆراخێکیان نەدەزانی و سەردانی هەر شوێن و دەزگایەکی ئەمنیی سلێمانیان دەکرد، هیچ زانیاری و وەڵامێکیان لەسەر کوڕەکەیان پێنەدەدان. تا دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو کەیسە کرد، ئینجا ئاسایشی سلێمانی بە خانەوادەی ئەو گەنجەیان ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان لەلای ئەوان دەستگیرکراوە.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا قسەی لەگەڵ دایکی بەشدار کرد، گوتی، "تاوەکو ئێستا کوڕەکەم ئازاد نەکراوە، نازانین کەی ئازادی دەکەن، قسەمان لەگەڵ ئاسایش کردووە، بە حسابی خۆیان دەڵێن ڕۆژی دووشەممە ئازادی دەکەن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ