
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ ئیمارات کردووە بۆ ئەوەی شەش هەزار تۆن پەتاتەی کوردستان لە سێ جۆری جیاواز هەناردەی ئەو وڵاتە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ شەممە وەک قۆناغی یەکەم، پەتاتەی کوردستان کە 100 تۆن دەبێت هەناردەی وڵاتی ئیمارات کرا، ئەمەش لە چوارچێوەی بە بازاڕکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان؛ بڕیاریشە لە ماوەی 15 ڕۆژدا تەواوی ئەو بڕەی گرێبەستی لەسەرکرابوو هەناردەی ئیمارات بکرێت.
لێدوانی فەرمی: حاجی سابیر، خاوەنی کۆمپانیای ئاوراوە کە پەتاتەی کوردستان هەناردە دەکات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەو پەتاتەیەی ئەمجارە هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت، سێ جۆر پەتاتەیە و لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرهەمهێنراوە، یەکەم جۆری لە هەولێر بەرهەمهێنراوە بۆ خواردن بەکاردێت کە سێ مانگە لە کۆگاکان هەڵگیراون، جۆری دووەمیش لە سیدەکان بەرهەمێنراوە کە بۆ جبس بەکاردێت و یەکەمجارە ئەم جۆرە لە سیدەکان بەرهەمبهێنرێت، جۆری سێیەمیش پەتاتەی ڕۆزیتایە کە بۆ فینگر بەکاردێت.
گوتیشی، "بە شێوەیەکی گشتیی وڵاتانی کەنداو لە مانگی 11ـەوە وەرزی پەتاتە کۆتایی دێت و پەتاتە لە وڵاتان هاووردە دەکەن، ساڵی پاریش بۆ وڵاتی سعوودیە پەتاتەمان هاووردە کردووە، بە نیازین ئەمساڵیش بۆ سعودیە بنێرین، ئەم گرێبەستەی کراوە بۆ شەش هەزار تۆن پەتاتەیە و لە ماوەی 15 ڕۆژدا تەواوی پەتاتەکە ڕەوانە دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵانە لە بەرهەمی ناوخۆ پەتاتە هەناردەی وڵاتانی کەنداو دەکرێت، بە شێوەیەکی گشتی بۆ زیاتر ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و گرنگیدانە بە بەرهەمەکانیان.
ئەمەش بزانە؛ لە هەرێمی کوردستان هەردوو جۆر پەتاتەی پیشەسازی و پەتاتەی خواردن بەرهەم دەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە 600 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دێت، ئەمەش چوار هێندەی پێداویستیی ناوخۆ زیاترە، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 2022، 20 هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی وڵاتانی قەتەڕ و ئیمارات کرا، لە ساڵی 2023ـیشدا، 16 هەزار تۆن ڕەوانەی ئیمارات، سعوودیە، بەحرەین، قەتەڕ و عەممان کرا، هەرچی ساڵی ڕابردووە هەشت هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی ئیمارات، سعودیە، سووریا و لیبیریا لە باشوری کیشوەری ئەفریقا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانیش بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەبەرد عومەر: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 8 سەرپێچی تۆمار كراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت






