
باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی کارمەندەکانیان.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمریکا کارمەندانەکانی لە بەغدا کەم دەکاتەوە و کەمکردنەوەی ستافی ناپێویستی ئەمەریکا لە عێراق، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێریش دەگرێتەوە و ئێستا تەنیا دەتوانین ئەوە بخەینەڕوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئەمریکی و بەرپرسێکی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئامادەکاری بۆ چۆڵكردنی بەشێک لە باڵەخانەکەیان دەکەن و زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان هۆکاری بڕیارەکەیە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر گفتوگۆ ئەتۆمییەکان نەگەنە ئامانج و ململانێ لەگەڵ ئەمریکا دروست بێت، تاران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






