سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق: هیچ مەترسییەک لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 11 حوزەیران
دیمەنێکی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، ئەمریکا بڕیاریداوە ژمارەی کارمەندانی لە بەغدا کەمبکاتەوە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئامادەکاری بۆ چۆڵكردنی باڵەخانەکەیان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی دیبلۆماسیی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە نەک تەنیا عێراق.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی عێراقی هیچ مەترسییەکی ئەمنیی دەستنیشان نەکردووە تاوەکو پێویست بە کەمکردنەوە یان چۆڵکردنی بالیۆزخانەی ئەمریکا بێت لە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بە پشتبەستن بە دوایین شیکارییەکانمان بڕیارماندا ئەرکەکەمان لە عێراق کەم بکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا





