پۆلیسی ئاكرێ سەبارەت بە ڕووداوی كوشتنەكەی شەوی ڕابردوو ڕوونكردنەوە دەدات
- کوردستان
- 12 حوزەیران

دیمەنی قەزای ئاکرێ
ئاڤا نیوز
پۆلیسی قەزای ئاكرێ ڕوونكردنەوە سەبارەت بە ئەو ڕووداوی تەقەكردنە دەدات كە شەوی ڕابردوو لە سنووری بەردەڕەش ڕووی دا و بەو هۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا.
بڵاوكراوەی فەرمی: پۆلیسی ئاكرێ ڕایگەیاند: كاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو پۆلیسی بەردەڕەش لە ڕووداوێکی تەقەكردن لەنێو كۆمەڵگەی بشیریانی سەر بە ناحیەی كەڵەك ئاگادار كرایەوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیسی ناوچەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕوونكردنەوەكەی پۆلیسی ئاكرێ، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو خانەوادەدا دروست بووە و لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلێك كە هیچ پەیوەندییەكی بە كێشەكە نەبووە بەوێدا تێپەڕیوە كە خێزانێكی پێنج كەسیی تێدابووە، گوللە بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە بەو هۆیەوە دوو منداڵ لە ڕەگەزی مێ، بە ناوەكانی، (أ. ش.ع) تەمەن 10 ساڵ و (ئا .ش . ع) تەمەن هەشت ساڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ كەسی دیكەش لەنێو ئۆتۆمبێلەكە كە دایك و باوك و كچێكی دیكە بوونە زامدار بوونە و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی بەردەڕەش پێنج تۆمەتباری لە هەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوەی لەمبارەیەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا