ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
- هەواڵ
- 12 حوزەیران

پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی ئەوەی جوانیاری ڕووخساریان کردووە لەکاتی هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک گرفتیان بۆ دروست دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە مانگەکانی داهاتوو پسووڵەی خۆراکی هاووڵاتیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەئەلیکترۆنی دەکرێت، چیتر مامەڵەی تۆمارکردنی خێزان لە فۆرمی خۆراک و مامەڵەکانی دیکەی پەیوەست بە بەشەخۆراک بە مامەڵەی کاغەزی ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی جوانکاریی ڕووخساریان کردووە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک گرفتیان بۆ دروست دەبێت، چونکە وێنە کۆنەکەیان لەگەڵ وێنەی ئێستایان زۆرجیاوازە و سیستەمەکە نایانناسێتەوە.
- بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی، باسی لەوەشکرد لە ڕێگەی فۆڕمێکی تایبەتەوە چارەسەری گرفتی ئەو کەسانە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو هاوسەرە نوێیانەی کە پسووڵەی خۆراکیان نییە، کوڕەکە و کچەکە بە جیا لەسەر پسووڵەی ماڵە باوانیان ناویان تۆمار دەکەن، چونکە هێشتا خزمەتگوزاریی تۆمارکردنی هاوسەرگیریی نوێ ئەکتیڤ نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێکەوە دەست بە تۆمارکردنی پسووڵەی نوێی خۆراک کراوە، دوایین وادەش بۆ تۆمارکردن 5-7-2025 دانراوە، پێشبینی دەکرێت داوای درێژکردنەوەی وادەکەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا