سوودانی: بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ ڕەت دەکەینەوە
- عێراق
- 13 حوزەیران

کۆبوونەوەی سوودانی و ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و جەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کۆبووەوە و ڕایگەیاند: عێراق بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی ڕەت دەکاتەوە بۆ ئەنجامدان یان ئاسانکاریکردن بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ لە وڵاتانی دراوسێ.
وێنە گەورەکە: دوای پێشهاتەکانی ناوچەکە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و جەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئەوەی بەرامبەر ئێران کرا پێشێلکردنی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و دەستدرێژیی بوو و ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تێکدەدات.
سوودانی بە تووندی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق ڕەت دەکاتەوە بۆ ئەنجامدان یان ئاسانکاریکردن بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ لە وڵاتانی دراوسێی، هاوکات جەختی لە مافی عێراق لە پاراستنی سەرەوەریی خۆی کردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر لەم پێناوەدا.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤن ڤاگن و جەنەراڵ کیڤن لیهی دووپاتیان کردەوە ئەمریکا بەهیچ جۆرێک بەشداریی لەو هێرشە نەکردووە، ئاماژەیان بە پەرۆشیی وڵاتەکەیان بۆ ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێکان کردەوە، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوە ستراتیژییەی نێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025-06-13، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فرۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر 12 شاری ئێران و 8 شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا، ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە کوژران، و هێرشەکان تا ئێستا بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






