ئیسرائیل سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان دەکات: پێنج کەس کوژراون
- هەواڵ
- 13 حوزەیران

دیمەنی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و نزیک باشووری کوردستان بێبەش نەبوون لە زیانی هێرشە ئاسمانییە فراوانەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی لە كرماشان و پاوە كوژراون.
چیرۆكی سەرەكی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا بەردەوامە کە زیاتر لە 15 کاتژمێرە دەستیپێکردووە. لە نوێترین پێشهاتدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بۆردوومان کرد.
زانیاریی پەیامنێر: فوئاد حەقیقی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی فرۆكەكانی ئیسرائیل بۆ بنکەی بەرگریی ئاسمانی دەشتی چەمچەماڵ لەسەر ڕووباری دینەوەراو لە نزیک کرماشان، دوو کەس کوژراون، هەروەها لە هێرشێكی دیكەی ئیسرائیل بۆ بارەگایەكی سوپای پاسداران لە پاوە لەنزیك سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، سێ كەسی دیكە كوژراون، بەمجۆرە ژمارەی کوژراوەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل، گەیشتە پێنج كەس.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی میدیا فەرمییەكانی ئێران، لە كۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، 78 كەس كوژراون و 329 كەسی دیكەش بریندار بوون، لەنێویاندا ژمارەیەکیان فەرماندەی باڵای سەربازین.
وردەكاریی هێرشەكان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
٠ ئیسرائیل لە ناوچەی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بنکەی سەربازیی کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان 11 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە یەکێک لەو بنکانەدا بریندار بوون.
٠ لە بنکەی بەردەڕەشە 11 کەس لە ئەندامانی خۆجێی سوپای پاسداران بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستی 4 کەس لەوان ناجێگیر بووە و لەژێر چاودێریی تووندی ئەمنیدا بۆ شاری سنە گواستراونەتەوە.
٠ لە شاری مەریوان بنکەی سەربازی گوندی بەیەڵە، کە بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاسدارانە، کراوەتە ئامانج. هاونیشتمانییەک بە ئاڤا میدیای گوت: نزیکەی کاتژمێر 5ـی بەیانی بوو کە هێرشی کرایە سەر و شوێنێکی چاودێریی تێدا بوو ئاگادر بووین کە ڕووخا. بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای هێرشەکە هێلیکۆپتەرێکی ئێرانی هاتە سەر بنکەکە و ژمارەیەکی زۆری هێزی سەربازیی بەو ناوچەیەدا بڵاو کردەوە.
٠ لە پارێزگای ئیلامیش، 4 شوێن لە شارەکانی مێران و دێلراندا کراونەتە ئامانج، سەرچاوە خۆجێیەکان بڵاویان کردووەتەوە تەنیا هەندێ بینا زیانیان بەرکەوتووە و کەس بریندار یان نەکوژراوە، بەڵام پلەدارێکی خەڵکی شاری بەدرە، لە پارێزگای ئیلام، لە هێرشەکانی کرماشاندا کوژراوە.
٠ لە شاری قەسرشیرین لە پارێزگای کرماشانیش دوو شوێن کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و 24 کەسی دیکەش بریندار بوون.
٠ لە شاری کرماشانیش چەندین شوێن هێرشیان کراوەتە سەر، لەوانە ناوەندی هەڵدانی موشەک، بنکەی فەرماندەیی لقی سوپای پاسداران لە کرماشان و کۆگای چەک و تەقەمەنی.
٠ لە پارێزگای ورمێش، بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە شارەکانی سەردەشت و پیرانشار کراونەتە ئامانج و بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان لە پیرانشار کەسێک کوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






