بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشبینی دەكات ئێران بە زنجیرەیەك هێرشی تووند وەڵامی هێرشەكانی ئەمڕۆی وڵاتەكەی بداتەوە، ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: مەترسی هەیە جەنگی ئیسرائیل و ئێران فراوان بێت و درێژە بکێشێت، ئێران لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشە دەکات وەڵامی تووندی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل دەداتەوە کە 16 کاتژمێرە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: دوای هێرشە فراوانەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل وتارێكی پێشکەش کرد و هێرشەكانی ئەمڕۆی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران بە سەركەوتوو وەسف كرد. ئامادەیی وڵاتەكەیشی بۆ هەموو جۆرە وەڵامدانەوەیەك دەربڕی.
نەتانیاهۆ ئاشکرای کرد پێشتر ئەمریكایان لە پلانەکە ئاگادار کردووەتەوە، دوای هێرشەکانیش چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپین، "ئەو لە بڕیاردان سەربەخۆ و سەربەستە." جەختیش دەکاتەوە ئێران بەهیچ شێوەیەك ڕێگەی پێنادرێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و ناكرێت بواری پێ بدرێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەستكراوە بێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند: دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەنگاوی دەنا و مووشەکەکانی ئێران هەڕەشە بوون بۆ سەر مانەوەی ئیسرائیل، جگە لە هێرشکردنە سەر ئێران، هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نەبوو، مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین.
باکگراوند: بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران، زیاتر لە 100 پێگەی سەربازی و ئەتۆمی ئێران بە زیاتر لە 300 جۆر بۆمب بۆردوومان کران.
لە هێرشەکەدا بارەگای ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران بۆردوومان کرا، جیا لەوەش ماڵی چەندین بەرپرس و زانای ئەتۆمی کرایە ئامانج.
بەپێی میدیا فەرمییەكانی ئێران تاوەکو ئێستا 78 كەس كوژراون و 329 كەسی دیكەش بریندار بوون، لەنێویاندا ژمارەیەکیان فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمین، ژمارەیەکیشیان چارەنووسیان نادیارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات