
دیمەنی مووشەکی بالیستی و هەردوو ئاڵای ئێران و ئیسرائیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانە و لە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بەردەوامە، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە چاوەڕوانن ئەمشەو ئێران بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان.
وێنە گەورەکە: هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە تا ئێستا بەردەوامە، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە، ئێران لەسەر ئاستی هەرەباڵا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند دەکات، وڵاتانیش هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی هەرێمی فراوان دەکەن و چەند کاتژمێری داهاتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەترسیدار دادەنێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیای ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بڵاویان کردووەتەوە: چاوەڕوان دەکەین ئەمشەو دەیان مووشەکی بالیستیمان لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پێشبینی دەکات ئێران بە زنجیرەیەك هێرشی تووند وەڵامی هێرشەكانی ئەمڕۆی وڵاتەكەی بداتەوە، ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەربڕێت.
باکگراوند: کاتژمێر 03:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران. هێرشەکان چەندین پارێزگار و شار و دەیان بنکەی سەربازی و وێستگەی ئەتۆمییان گرتەوە، تاوەکو ئێستا کوژرانی زیاتر لە 100 كەس و برینداربوونی نزیکەی 400 کەسی دیکە لەلایەن میدیاکان ڕاگەیێنراوە، لەنێویاندا ژمارەیەکیان فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمین، ژمارەی کوژراوان و بریندارانیش بەردەوام لە زیادبوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت