
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرشی ئاسمانیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەبەستێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئێستادا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: مەبەست لە کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانیەتی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراقە.
ئەم کۆبوونەوە نائاساییەی سەرکردەکانی شیعە لە کاتێکدایە، عێراق ئاسمانەکانی لەبەردەم گەشتی فڕۆکەوانی ڕاگرتووە و لە بەغدا دژی بۆردوومانی ئێران و بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە هێرشەکەدا لە لایەن ئیسرائیلەوە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
ئەمەش بزانە: کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی و بزووتنەوەی نوجەبا کە دوو گرووپی چەکداریی عێراقین، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکات چونکە، ڕێگەی خۆشکردووە ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بۆ هێرشەکەی بەکاربێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە