
شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل و ئێران چەندین هێرشی هەمە چەشنیان کردووەتە سەر یەکتری، کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەم پێشهاتەش کاردانەوەی جیاوازی وڵاتانی لێكەوتووەتەوە.
چی ڕوودەدات؟: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران و چەندین دامەزراوەی گرنگی ئەتۆمی و ناوەندی سەربازی بە ئامانج گرت، ئەم یەکەمجار بوو ئیسرائیل بەو وردییە ئەو ناوەندانە بە ئامانج بگرێت.
-بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 20 فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران و شەش زانای بواری ئەتۆمی کوژران.
-ئێران وەکو نیشاندانی کاردانەوەیەکی خێرا لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 200 درۆنی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد بەڵام ئامانجەکەی نەپێکا و بەشێکیان لە ڕێگەی سیستمی بەرگری ئەو وڵاتانەوە خرایەخوارەوە کە لە ئاسمانیانەوە تێپەڕبوو.
- جارێکی دیکە لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا تاران لە ڕێگەی زیاتر لە 150 مووشەکی بالیستیکی دوورمەوداوە ناوەندی تەلئەڤیڤی بۆردمان کرد کە زیانی ماددی و گیانی لێكەوتەوە.
- دوای ئەو ڕووبەڕوبوونەوانە وڵاتانی جیهان هاتنە دەنگ و ئەمریکا، کەنەدا، چین و یەکێتیی ئەوروپا هەموویان قسەی خۆیان لەبارەی جەنگەکەوە کرد.
زانیاریی زیاتر: کاردانەوەی وڵاتانی جیهان جیاوازبوو هەر وڵاتە قسەیەکی لەسەر ئەو گرژیانە هەبوو بەشێکیان پشتیوانیان لە هەنگاوەکەی ئیسرائیل کرد و بەشێکی دیکەشیان سەرکۆنەیان کرد:-
حکومەتی عێراق: بە تووندی سەرکۆنەی هیرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین و داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین.
سعودییە: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەین، بەرپرسیاریێتیی گەورە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشە بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە.
قەتەر: سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و بە پێشێلکاریی یاسایی لە بنەما نێودەوڵەتییەکان دایدەنێن.
چین: دژی پێشێلکردنی سەرەوەریی ئاسایشی ئێرانین.
تورکیا: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەپەلە هەوڵی چارەسەر بدەن بۆ ئەوەی شەڕەکە بەرفراوان نەبێت .
میسر: سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر ئاشتی و ئاسایشیی نێودەوڵەتی و هەرێمی دەزانین.
ئوردن: سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەر وڵاتێک کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
عومان: هێرشەکە پێشێلکاری و کاریگەری لەسەر تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
ئیمارات: سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن.
ژاپۆن: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین کە دەبێتە هۆی زیاتربوونی گرژییەکان.
بەریتانیا: ئەمە ساتێکی مەترسیدارە و ئێستا کاتی دانبەخۆداگرتن و هێمنی و گەڕانەوەیە بۆ دیپلۆماسییەت .
یەکێتیی ئەفریقیا: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڕەشەی جددیە بۆ سەر ئاشتیی نێودەوڵەتی.
چین : هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دژی سەروەریی خاکی ئێرانە.
ئەڵمانیا: هۆشداری دەدەینە ئیسرائیل و ئێران لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.
فەرەنسا:داوای خۆڕاگری لە هەموو لایەنەکان دەکەین.
کۆریای باکوور: ئامادەین پشتیوانی لە ئێران بکەن لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ماوەی 60 رۆژ دەرفەتم بە ئێراندا بەڵام ئەوان 61 رۆژ و وەڵامیان نەبوو، بۆیە ئێستاش پێیان دەڵێم ڕەنگە دەرفەتێکی دیکە لەبەردەستدا مابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت