
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران هاوکات وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە دوێنێ هەینییەوە ژمارەیەک هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبووڵ گیردەخۆن، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کێشەکەیان چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و كاردانەوەكانی هێرشەكە، گەشتە ئاسمانییەكان لە چەند وڵاتێكی ناوچەكە وەستاون و زیاتر لە 150 هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان لە دوێی هەینییەوە لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبووڵ گیردەخۆن و ناتوانن بگەڕێنەوە، دوای هەوڵی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کێشەی ئەوە گەشتیارانە چارەسەر کرا و فرۆکەیەکی تایبەتیان بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی بگەڕێنرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعێل محەممەد، یەکێک لەو گەشتیارانەیە و بە ئاڤای ڕاگەیاند، سوپاسی کەناڵی ئاڤا دەکەین دەنگی ئێمەیان گەیاند، دواتر سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ڤیزە و تکتی فرۆکەیان بۆ ئامادە کردین، بڕیارە کاتژمێر10ی بەیانی لە فرۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بەرێ بکەوین بۆ فرۆکەخانەی شەرناخ لەوێشەوە بە پاس دەگەڕینەوە بۆ هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سۆنگەی پەرۆشیمانەوە بۆ هاونیشتمانیانمان لیژنەیەکی تایبەتمەندمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ پێکهێناوە، لەگەڵ هاووڵاتییانمان لە پەیوەندیداین تاوەکو بتوانین بە زووترین کات بیانگەڕێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: گرفتی ئەو 100 هاونیشتمانییە لەوەدابوو کە ڤیزای تورکیایان نەبوو و بەشێوەی ترانزێت دەگەڕانەوە و نەیان دەتوانی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بچنە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە