
ئاڵای ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل، ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆبوونەوە نوێنەری وڵاتان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئێران قسەی خۆیان کرد.
چی ڕوودەدات: هەینی 13-6-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئسیرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆبووەوە و تیادا نوێنەری وڵاتەکان لەبارەی هێرشەکانەوە قسەی خۆیان کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: مکۆی پێت، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێران هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەیە، و نابێت ڕژێمێکی مەترسیداری وەکو ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هێرشەکەیان نەکردووە.
-ئەمیر ئیروانی، نوێنەری هەمیشەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشهكانی ئیسرائیل پێشێلكارییهكی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کوشتنی فەرماندە و زاناکانمان بە تەواوی تاوانی جەنگە و کردەوەیەکی تیرۆریستانەیە ، هاوکات هێما بۆ ئەمریکا دەکات لەوەی بەشدارە لەم هێرشەدا و دەشڵێت، ئەوانەی پشتگیری هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن وەک ئەمریکا ، دەبێت لەوە تێبگەن کە ئەوانیش بەشداری ئەو تاوانە دەکەن.
-دانی دانۆن، نوێنهری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ههرگیز چاوپۆشی له ههڕهشهكانی ئێران ناكهن، ئامانجمان ههڵوهشاندنهوهی پرۆگرامی ئهتۆمی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





