
دیمەنی دەروازەی چوونە ژوورەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. وینە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە، بەهۆی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، حکومەتی عێراق داخستنی ئاسمانی خۆی ڕاگەیاند و هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو گەشتەکاندا بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی، ئاسمانی عێراق بەتەواوی بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەوانی مەدەنی دادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤای وت، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر پەیوەستە بە جوڵەی ئاسمانی هەموو عێراق، تا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق گەشتەکانی لە هەموو فڕۆکەخانەکان نەکاتەوە، لە فڕۆکەخانەی هەولێریش گەشتەکان دەست پێ ناکەنەوە و چاوەڕوانن.
وتیشی، لە دوێنێوە تا ئێستا تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیاتر لە 150 گەشت هەڵوەشاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە