
وێنەی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی لەگەڵ هەندێک فەرماندەی سەربازی دیکە کە کوژراون
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بریندار بوو، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی گیانی لەدەست داوە، کەمێک دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە: دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی لە خانەوادەکەی و تەواوی خەڵکی ئێران کرد و ڕایگەیاند، وێنەی گیانلەدەستدانی بەهەڵە لە پۆستەری "شەهیدەکان" جاپ کردووە.
باکگراوند: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە دوێنێ بەیانییەوە دەستیان پێکردووە، 30 فەرماندە و زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون، چارەنووسی ژمارەیەکیشیان نادیارە و ژمارەیەکیشیان بریندارن، هەر بەهۆی هێرشەکان نزیکەی 80 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 352 کەسیش بریندار بوون.
.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای شارەزوور-سەیدسادق سێ کەس برینداربوون
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک