
بۆردومانی حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
گرووپی چەکداریی "حووسییەکان" ڕایگەیاند، بە چەندین مووشەکی "بالیستی خێراتر لە دەنگ" پێگەیەکی "هەستیاری" ئیسرائیلیان لە ناوچەی یافا کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکان: شەوی شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر حووسییەکانی یەمەن و ئێران و چەند سەرکردەیەکی حووسییەکانی کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا، ئێران بە چەند قۆناغێک دەیان مووشەکی بالیستی و درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد هاوکات حووسییەکانی یەمەنیش چەند پێگەیەکیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بە چەند مووشەکێکی بالیستیی خێراتر لە دەنگ چەند ئامانجێکی ئیسرائیلی دوژمنمان لە ناوچەی یافا کردە ئامانج.
- ئەم ئۆپراسیۆنە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێران و سوپای پاسداران دژ بە ئیسرائیل، لەپێناو سەرخستنی گەلانی فەلەستین و ئێرانی ستەملێکراو.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان بۆ سەر یەمەن هەوڵێكە بۆ بە ئامانجگرتنی بەرپرسێکی حووسییەکان و لێکۆڵینەوەش لە ئەنجامی هێرشەکان دەکرێت.
ئەمەش بزانە: هاوکات میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی محەممەد عەبدولکەریم غەماری، سەرۆکی ئەرکانی حووسییەکانی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






