
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە - وێنە:INA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە ئازووقەی پێویست لە کۆگاکان هەیە و جموجۆلی بازرگانی لە دەروازەکان بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ترس و دڵەڕاوکێی لەلایەن بەشێک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروست کردبوو، ڕوویان لە مارکێتەکان کردووە بۆ کڕینی ئازووقە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە ئەم شەڕە هیچ کاریگەری لەسەر کەلوپەل و ئازووقە لە بازاڕەکانی کوردستان نیە، چونکە کۆگاکان پڕن لە خۆراک.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم بارودۆخەی دروست بووە، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی دروست نەکردووە، "کەلوپەل زۆرە لە بازاڕ و ئێمە بەشێکی زۆری لەڕێگەی کارگەکانی خۆمان لە ناوخۆ بەرھەمیان دێنین، هاوکات دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا کراوەن و ھیچ دەروازەیەکی سنووری دانەخراوە و جموجۆڵی بازرگانیش بەردەوامی ھەیە".
- ئەگەر دەروازەکان دابخرێت و هیچ کەلوپەل بۆ کوردستان نێت، "ئازووقەی شەش مانگ لە کۆگاکانمان هەیە، داواش لە ھاووڵاتیان دەکەین بەپێی پێویستیی خۆیان کەلوپەل بکڕن و زیاد لە خۆیان نەیکڕن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکانی وەزارەتی بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن، هەر کەسێک کەلوپەل گران بکات سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات