
فرۆکەخانەی هەولێر- AA
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەوانی لە عێراق تا کاتژمێر 10ـی شەوی دووشەممە درێژکرایەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕی سێ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بووەتە هۆکاری دواخستنی گەشتی فڕۆکەوانی لە بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانە عێراق، ئوردن، سووریا، ئێران و ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تا کاتژمێر 10ـی شەوی دووشەممە درێژکرایەوە، "پێشبینی دەکەین دواخستنی گەشتەکان تا کۆتایی مانگ بخایەنێت".
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوەش دەڵێت: "بە نیاز بووین 20ـی ئەم مانگە پلانی هاوینە ڕابگەیەنین، کە ڕێژەی گەشتەکانی تا 13% بەرز دەکردەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەماوەی سێ ڕۆژی شەڕدا 236 گەشتی ئاسمانی تا ئەمڕۆ هەڵوەشاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران سێ جار درێژکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






