
دیمەنێکی شاری بانکۆک، پایتەختی تایلەند
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 ڕۆژە دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی گەشت سەردانی بانکۆکی پایتەختی تایلەندیان کردووە، گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، تەنانەت ڕێگەیان پێنادرێت لەوێشەوە بڕۆنە تورکیا.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەر لە دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەمەبەستی بازرگانی و گەشتیاری سەردانی وڵاتانی دەرەوەیان کردووە، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی گەشتی فرۆکەخانەکان ناتوانن بگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کە لەنێویاندا خێزان هەیە، شەش بۆ حەوت ڕۆژە لە بانکۆکی پایتەختی تایلاند گیریان خواردووە و ئەو کۆمپانیایەی کە گەشتیان لەگەڵی کردووە، دەڵێت دەبێت تاوەکو 31ی ئەم مانگە چاوەڕێ بن، ئینجا دەتانگەڕێمەوە شاریقە لە ئیمارات و لەوێوە بۆ هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەشتەکانی وڵاتی ئیمارات نەوەستاون، بەڵام لە ئیماراتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نیە، کۆمپانیاکان ناتوانن سەرنشینەکانیان ببەنەوە ئیمارات لە کاتێکدا گەشت وەستاوە، چونکە ئەگەر شەش کاتژمێر زیاتر لەو فڕۆکەخانەیە بمێننەوە کۆمپانیاکە سزا دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل بە ئاڤای گوت، "ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دیکە گیریان خواردووە، ئەگەر پەلەی گەڕانەوەیان بێت دەتوانن لەو وڵاتەوە خۆیان بگەیێنەوە تورکیا، چونکە ئێستا تورکیا باشترین ڕێگەیە بۆ گەڕانەوە."
لەلایەکی دیکەوە: سروە ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتيی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگيی قەیرانەکان بە ئاڤای گوت: هەر هاونیشتمانییەک لە دەرەوەی وڵات گیری خواردووە فۆرمی زانیاری پڕبکاتەوە، ئێمەش بە چەند قۆناغیک ناوەکانیان بۆ کونسوڵخانەی تورکیا دەنێرین بۆ ئەوەی ڤیزەیان بۆ وەربگرین و بیانگەڕێنینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- بیروڕا
- 52 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت