فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق - ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئیسرائیل و هەر وڵاتێکی دیکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان قبووڵکراو نییە.
وێنە گەورەکە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەنتۆنیۆ تایانی، هاوتا ئیتاڵییەکەی پێگەیشت، هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتی کردووەتەوە کە گرنگە هێرشەکانی هەردوولا ڕابگیرێت و پێویستە بێ لایەنیی عێراق بپارێزرێت و دووربخرێتەوە لە جەنگەکە، ناوبراو جەختیشی کردووە کە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە قبووڵکراو نییە، ئەوە پێشێلکردنێکی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتییە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکان هەماهەنگی دەکات بۆ ئەوەی فشاری دیپلۆماسی بکەن بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، سکاڵای دژی ئەو وڵاتە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا