ئەردۆغان: دەبێت سوپای تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 حوزەیران

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا داوا دەکات، ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگڕێت و کۆتایی بە ستەمەکانی بێنێت. دەشڵێت، دەبێت سوپای تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بێت.
وێنە گەورەکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16-6-2025، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کابینەکەی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی کرد. لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی داوای خۆئامادەکردنی سوپای ووڵاتەکەی کرد بۆ هەر بارودۆخێکی لەناکاو.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەبێت سوپا و خەڵکی تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بن.
لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت:
- لە ڕۆژی هەینییەوە من و وەزیری دەرەوە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە دەستپێکردووە و لەگەڵ ترەمپ و سەرۆکەکانی میسر و سووریا و ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق و زۆرینەی سەرۆکەکانی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیمان هەبووە.
- ڕۆژئاوا پشتگیری ئیسرائیل دەکات بۆ هێرشەکرنە سەر ئێران و دەبێت لە هەڵەی خۆیان بگەڕێنەوە.
- هێرشەکانی ئیسرائیل مەترسییەکی گەورەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە.
- ئیسرائیل بەم ستەمانەی، داهاتووی دەوڵەتەکەی بەرە تیاچوون دەبات.
- هێرشکردنە سەر ئێران تەنیا کاریگەری لەسەر دەوڵەت و خەڵکی ئێران نابێت و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوە کارەساتی گەورە دەبات.
- تورکیا ئامادەی هەموو نێوەندگیری و دانوستاندنێکە، هەموو هێرش و بۆمبارانێک ڕەتدەکەینەوە.
- دەبێت پەند لە جەنگەکانی ڕابردوو وەربگرین.
- دەبێت بە ئەقڵیەتی دەوڵەتەوە لە دۆخی ناوچەکە بڕوانین و چارەسەری ئاشتییانە باشترین ڕێگە چارەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی جەنگەکە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خستووەتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە، تاکە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی دیپلۆماسی و ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





