
ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشە لە ئێران دەکات و داوای لێدەکات بێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات، ئێرانیش داوای چۆڵکردنی هەردوو شاری تەلئەبیب و حەیفای ئیسرائیل دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە ئیسرائیل و ئێران بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازیی سەردەم ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر دوابڕیاری سەرۆکی ئەمریکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ناچارکردنی هەردوو وڵات بە ئاگربەست، یاخود چوونەپاڵ ئیسرائیل و ناچارکردنی ئێران بەزەبری هێز بۆ وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
نوێترین هەواڵ لەسەر ئەم بابەتە:
- دوای ئاگادارینامەکەی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی ناوچەی 18 لە تاران، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ ئەو شوێنانە دەستپێکرد کە دەکەونە ئەو ناوچەیە و ئێستا دووکەڵ لە هەندێک خاڵی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
- عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "سازش بۆ ئیسرائیل ناکەین و دەبێت بەتووندی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین".
- سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی ناوچەی 18ـی شاری تاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو شوێنە بە زووترین کات چۆڵ بکەن. ناوچەکە نزیکەی 420 هەزار خەڵکی تێدا دەژیت و چڕی دانیشتووانی زۆر بەرزە.
-کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەیان کرد.
- کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات.
- وتەبێژی کۆشکی سپی: ڕەنگە ترەمپ دوای کۆبوونەوەکە لێدوانی ڕۆژنامەوانی بدات.
- کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، بژاردەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نێوان ڕاوێژکارانی ترەمپ کۆدەنگی لەسەر نییە.
- سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە هێرشە تازەکانیدا بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
- سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، هێرشێکی دیکەی مووشەکی ئێران بۆسەر وڵاتەکەیان دەستیپێکردووە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان کرد سەرلەنوێ بچنەوە پەناگە و شوێنە پارێزراوەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، لەسەرەتای هێرشەکانی ئێرانەوە 24 هاووڵاتیی ئیسرائیلی کوژراون و هەزار و 300ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوی ئێرانەوە، 94 بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






