
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە شەشەم ڕۆژیدا بەردەوامە و بەهۆیەوە کاردانەوەی جیاوازی وڵاتانی لێکەوتووەتەوە و زۆرینەیان دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا و هەندێکی دیکەش بێلایەنییان هەڵبژاردووە.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە شەشەم ڕۆژی، تاوەکو ئێستا هەردوولا چەندین هێرشیان کردووەتەوە سەر ناوەند و پێگە ستراتیژییەکانیان و بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازیی سەردەم ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. لەمبارەیەوە کۆمەڵێک زانیاری و پێشهاتی نوێ هەن.
دوایین پێشهاتەکان لەبارەی جەنگەکە:
- سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا: نامانەوێت بچینە ململانێوە، بەڵام ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێران تا چەند دەگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ.
- بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ': لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی ئێرانەوە نەدرا.
- میدیای ئیسرائیل: لەسەرەتای هێرشەکانی ئێرانەوە 24 هاووڵاتی کوژراون و هەزار و 300ی دیکەش برینداربوون.
- میدیای ئیسرائیل: لە شەش ڕۆژدا ئێران 440 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
- قائیمقامی شاری ورامین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران: بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەمان فڕۆکەیەکی ئێف 35ی ئیسرائیلی لە ناوچەی جەواد ئاباد خستەخوارەوە.
- وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێرانەوە، 94 بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل.
- ئاژانسی مهر دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەیەکی نیشتەجێ بوونی تاران، شکستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی پەیوەست بە مۆساد هێناوە.
- لە شاری ری باشووری تاران شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک کەس ڕوویدا کە بە سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیلی تۆمەتبارکراون، بەگوێرەی ئاژانسی مێهریش پێنج کەسیان دەستگیرکراون.
- ئێران جارێکی دیکە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە.
- کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی حکومەتی وڵاتەکەیەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نائومێد بووە بەهۆی ئەوەی ئێران دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکەی نەداوەتەوە، داواکارییەکەی ترەمپ بریتی بوو لەوەی ئێران بێ مەرج خۆ ڕادەست بکات.
- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: هەڕەشەی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەهەندێکی واقیعی هەیە و هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە و جیهانیش.
- بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ': ئیسرائیل لە مووشەکی بەرگریY ئاسمانیدا کێشەی بۆ دروستبووە.
- هێزەکانی ئێران: لە ناوچە جیاوازەکان ڕووبەڕووی 14 هێرشی درۆنیی بووینەتەوە.
- هێزەکانی ئێران: لە چەند ناوچەیەکدا ناوەندی دروستکردنی درۆنمان دۆزیووەتەوە.
- میدیای ئیسرائیل: تەنیا خەرجی ڕۆژانەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆژانە دەگاتە 285 ملیۆن دۆلار.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025 ، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شوێنە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و هاوکات لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا چەندین فەرماندەی سەربازیی و زانایانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت. لەبەرامبەردا وەکو وەڵامدانەوەیەک ئێران هێرشی مووشەکی فراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






