
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا جەنگی ئیسرائیل و ئێران بە سەختی بەردەوامە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قۆناغی ئێستای جەنگ بە سەخت ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا شەش رۆژ تێپەڕیوە بەسەر دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەڕ بە سەختی بەردەوامە، هەردوولا مووشەک ئاراستەی یەکتر دەکەن و هەریەک لە ئیسرائیل و ئەمریکاش داوای چۆڵکردنی تاران دەکەن، لە بەرامبەردا ئێران داوای چۆڵکردنی تەلئەبیب و هەیفا دەکات.
لێدوانی فەرمی: جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: بڕیاری جەنگ بڕیارێکی مێژوویی بوو، هەرچەندە دەمانزانی تووشی زیانی گەورە دەبین و ئێستا ڕووخاندنی ڕژێمی دەسەڵاتداریی ئێران ئامانجی جەنگ نییە، بەڵام دەکرێت ئەنجامی جەنگەکە بێت.
هەروەها گوتی ئیسرائیل بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام گەلی ئیسرائیل پشتیوانی لە جەنگەکە دەکات و بەردەوام دەبین.
ئەمەش بزانە: جگە لە ئێران، ئیسرائیل لە هەمان کاتدا لە شەڕی دژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، حوسییەکانی یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانیش بەردەوامە.
تێچووی شەڕ لەسەر ئیسرائیل: تاوەکو ئێستا ئاماری فەرمی لەبارەی خەرجیی ئیسرائیل لەو شەڕانەیدا نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی 46 ملیار دۆلاری لە بودجەی ساڵانی 2024 و 2025ـی بۆ شەڕ تەرخان کردبێت.
ئیسرائیل هەروەها ئاشکرای کردووە لە رۆژانی 13 و 14ـی 6-2025 نزیکەی 150 شوێنی لە ئێران بۆردوومان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی 200 فڕۆکە و سەدان چەک و ئامێری زیرەکی بەکارهێناوە، کە بووەتە هۆی لەنێوبردنی 30 سەکۆی هەڵدانی مووشەک و سێ جبەخانەی تایبەت بە مووشەک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





