ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران داوای بۆمبی پۆڵایین لە ئەمریکا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 حوزەیران

بۆمبی "بەنکەر بەستەر". وێنە؛ ABC NEWS
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل داوای بۆمبی "بەنکەر بەستەر" ـی ئەمریکی دەکات کە دەتوانێت بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوبەرێت.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل ماوەی شەش ڕۆژە هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و بە گوێرەی گوتەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئامانجی هێرشەکانیان بۆ لە ناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانە، بەڵام بۆ لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لەژێر زەویدان ئیسرائیل پێویستی بە بۆمبی پۆڵایین هەیە، هۆکاری دەنگۆی بەشداری ئەمریکاش لە جەنگەکە، بوونی ئەم بۆمبە پۆڵاینەیە، چونکە لە جیهاندا جگە لەم بۆمبە هیچ چەکێکی دیکە نییە بتوانێت بگاتە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران.
بڵاوکراوە فەرمی: میدیا ئیسرائیلی و ئەمریکیەکان لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازییەوە بڵاویان کردۆتەوە کە ئیسرائیل داوای کردووە بۆمبی پۆڵایینی ئەمریکا بدرێت بە تەلئەبیب و جگە لە بۆمبی "بەنکەر بەستەر"، هیچ چەکێکی دیکە نییە بتوانێت بنکە ئەتۆمییەکانی ژێر زەوی ئێران لە ناو بەرێت.
بۆمبی بەنکەر بەستەر چییە؟
ئەم بۆمبە بە باشترین چەک دادەنرێت بۆ لە ناوبردنی بەرنامە و پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە قوڵایی ژێر زەوییەوەن و دەتوانێت قووڵاییەکی زۆر ببڕێت بۆ ژێر زەوی.
''جی بی یو 57" کە پێشی دەوترێت بڵێسەی گەورەی تەقەمەنی، نزیکەی 14 تۆن کێش و قورسایی بۆمبەکەیە کە لەناو ڕووپۆشێکی پۆڵایی چڕدا داپۆشراوە، بە شێوەیەک دیزاین کراوە پێش ئەوەی بتەقێتەوە دەتوانێت 200 پێ لە بەردی شاخاوی ببڕێت و دواتر بتەقێتەوە.
تەنانەت بەکارهێنانی بۆمبی "بەنکەر بەستەر" بۆ ئەمریکاش ئۆپەراسیۆنێکی قورس دەبێت، چونکە تەنها یەک جۆر فڕۆکەی جەنگی هەیە بتوانێت ئەم بۆمبە هەڵبگڕێت ئەویش فڕۆکەی "بی 2" بۆمب هەڵگرە کە بە فڕۆکەی تارمایی ناسراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شرۆڤەکارانی سەربازی دەڵێن، ئەمە تەنیا چەکە و باشترین چانسی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەتۆمییەکانی وەک دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران، کە لە ژێر زنجیرە چیایەکدا دروست کراوە.
لێدوانی فەرمی: مارک کانچیان، ڕاوێژکاری باڵای سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، ئەمە تەنیا چەکی گونجاوە بۆ بڕینی شاخەکان، جگە لەم چەکە هیچ چەکێکی دیکە نیە بتوانێت بگات بە قووڵایی شاخەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





