
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە ساڵێک لە بەردەوامی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ڕووکاری ناوەوەی بازاڕەکە و کۆڵانە سەرەکی و لاوەکییەکانی بەپێی ستانداری پاراستنی شوێنە کولتوورییەکان نۆژەنکرایەوە و حەوت ملیار دیناریشی تێچوو.
وێنە گەورەکە: شەوی 5ـی ئایاری 2024، دەستى ڕەش و ناحەزانى ئاوەدانى و ئارامى هەولێرى پایتەخت، لەپێناو شێواندنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، گڕیان لە بازاڕی مێژوویی ناوجەرگەی شاری هەولێر بەردا و بەهۆیەوە 227 دوکان و پێنج کۆگا سووتان، دەیان دوکانی دیکەش زیانیان بەرکەوت، ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە؛ لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانی، سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان، لەپاڵ بڕیارى نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، بڕیاری هاوکاریکردن و یارمەتیدانى دوکاندارانى زیانلێکەوتوو درا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕاى نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە بە گۆژمەى نزیکەى ( 7 ملیار دینار ) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لە 2024.9.8، دەست بە دابهشکردنی هاوکاری سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا بەسەر زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە کە بڕی هاوکارییەکە، لە نێوان ( 2 تاکو 20 ملیۆن دینار ) بوو، ئەوە جگە لە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ماوەی یەک ساڵ لە پارەی ئاو و کارەبا و تابلۆ و خاشاک، هەروەها بەخشینیان لە باجی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی 2024ـش بە رێژەی 100% و لێخۆشبوونى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانەى ئەو دووکاندارانەى کە کرێچى حکومەتن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025، بازاڕی قەیسەری دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، بەفەرمی کرایەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە، کە گوژمەی 7 ملیار دینار لە نۆژەنکردنەوەی خەرج کرا، بەجۆرێک لەکاتی نۆژەنکردنەوەی شێوازی ئەندازەیی و ستانداردی پاراستنی شوێنە کولتوورییەکان لەبەرچاو گیراوە. لە مەراسیمی کردنەوەی بازاڕەکە هەریەک لە پارێزگاری هەولێر، جێگری پارێزگار، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئامادەی بوون.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئەندازەی پارێزگا و سەرۆکایەتیی شارەوانی و سەرجەم لایەنەکان و سەرپەرشتیاران و بەڵێندەرانى پڕۆژەکە، لەبەرامبەر ئەنجامدانى کارەکانیان بە ڕێکوپێکى و لەکاتى دیاریکراوى خۆیدا، ڕاشیگەیاند، بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر لە 249 دوکان سووتان و زەرەرمەند بوون.
خاڵە ئەرێنییەکان: بازاڕی قەیسەری هەولێر ئێستا بە نوێترین سیستمی سەلامەتی و ئاگرکوژێنەوە و دانانی کامێرای چاودێری نۆژەنکراوەتەوە و سەرجەم پێداویستییەکانی بەرگریی شارستانی بۆ سەلامەتیی هەموو ئەوانەی لە بازاڕەکەدان، دابین کراوە.
- هاوکات دروستکردنی نهۆمی دووەم بۆ بەشی قەیسەری کۆن، جوانی و قەشەنگی بە بازاڕەکە داوە و دیمەنێکی گەشتیاری پێ بەخشیوە.
باکگراوند: بازاڕی قەیسەری ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای ھەولێر لەناوجەرگەی شارەکە، مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا و بۆ سەردەمی حکومڕانیی عوسمانی دەگەرێتەوە. بازاڕی قەیسەری رووبەرەکەی نزیکەی 50 هەزار مەتری چوار گۆشەیە، سەدان دوکانی دیکە هەیە و ڕۆژانەش هەزاران هاووڵاتی سەردانی دەکەن. لە سەرەوەی چەند کونێک ھەن کە لە سەردەمی زوودا بۆ ھەواگۆڕکێ و ڕووناکی بەکارھاتوون. سەردانیکاران بەچەند دەرگایەکەوە دەتوانن بچنە نێو بازاڕەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بەردەوامە لە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاكانی ئیسرائیل: تا ئێستا 17 زانای ئەتۆمی ئێران كوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
- ڕاپۆرت
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟