
محەممەد کەرەمی، فەرماندەی هێزەکانی وشکانی لە سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەمید محەممەد کەرەمی وەک فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی سوپای پاسداران دەستنیشان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی علی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشانکردنی محەممەد کەرەمی وەک فەرماندەی هێزەکانی وشکانی لە سوپای پاسداران ڕاگەیاند.
نووسراوە فەرمییەکە: لیوا محەممەد کەرەمی بە لەبەرچاوگرتنی پێشنیازی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و بە ڕەچاوکردنی لێهاتوویی و ئەزموونە بەنرخەکانت، بەڕێزتان وەک فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئیسلامی دەستنیشان دەکەم.
زانیاریی زیاتر: محەممد کەرەمی پێشتر فەرماندەی بارەگای قودسی هێزەکانی وشکانیی سوپای پاسداران بووە لە باشووری ئێران، لە سەردەمی حکومەتی ئیبراهیم رەئیسیشدا پارێزگاری بەلووجستان بووە.
باکگراوند: دوای کوژرانی ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی ئێران لە هێرشی ئیسرائیل، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی دا بەزووترین کات شوێنگرەوەیان دەستنیشان بکرێت.
ئەمڕۆ حەوتەم رۆژە جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، کە بە هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیل دەستیپێکرد و لە یەکەم کاتژمێرەکانی جەنگەکەشدا چەندین فەرماندەی سەربازی و دوو زانای ئەتۆمیی ئێرانی کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت






