ئیسرائیل شەوی ڕابردوو دەیان شوێنی سەربازیی و ئەتۆمی لە ئێران بۆردوومان کرد
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

دیمەنی دوای هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر تاران و وێستگە ئەتۆمییەکان و پێگە سەربازییەکانی ئێران بەردەوامن. لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا کردوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە حەوتەم ڕۆژی جەنگ، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بە تایبەت بۆ تاران، شیراز، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەسفەهان، ئەراک، نەتەنز و چەند شوێنێکی دیکە بەردەوامن. سەرەڕای ئەمانەش، پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران 24 کاتژمێری تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بۆردوومانکردنی ناوەندە ئەتۆمییەکان.
- ئەمڕۆ نزیکەی 20 فڕۆکەی جەنگی لە هێرشەکان بەشداربوونە.
- شەوی ڕابردوو 40 فڕۆکەی جەنگی دەیان شوێنی سەربازیی و ئەتۆمی و زیاتر لە 100 شوێنی دیکەی گرنگییان لە ئێران بۆردوومان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران ڕایانگەیاند، فڕۆکەخانەی پەیام لە کەرەج لەلایەن ئێسرائیل هێرشیکراوەتە سەر.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە نیشانی دەدات شوێنێکی لە ئێران وێران کردووە کە مووشەکی لێ بەرهەمهێنراوە.
لەهەمان کاتدا: بەرپرسێکی سەربازی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو لەسەر سێی سەکۆ مووشەکییەکانی ئێرانیان لەناوبردوون و ئێستا ئێران تەنیا 100 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ماوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێ ڤیدیۆکانی میدیا ئێرانییەکان، لە کۆمەڵگەی ئاوی قورس لە خونداب و ئەراک تەقینەوە ڕوویداوە، ئەم شوێنە یەکێکە لە دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران کە بەدووری 55 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەراک. هەروەها ئیسرائیل هێرشی کردووەتەوە سەر بەرزاییەکانی سوڵتان ئاباد لە ڕۆژئاوای شیراز.
کاتژمێر 6:00ی ئێوارەش سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دەستی بە هێرشێکی نوێ کردووە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمجارە 100 درۆنی جۆراوجۆر ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا کراون.
هاوکات، کەمێک پێش ئێستاش میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران، شەش سەربازی ئێران کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





