قۆناغێکی نوێی جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییە داراییەکانی یەکتر
- ڕاپۆرت
- 19 حوزەیران

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەچێتە قۆناغێکی نوێ. هەردوولا دەستیان بە هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییە داراییەکانی یەکتر دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: دوای بۆردوومانکردنی شوێنە سەربازییەکان و سەرچاوەکانی وزە و شوێنە خزمەتگوزارییەکان، لە دوێنێوە جەنگەکە بۆ سەر سێکتەری دیکەی هەستیار و گرنگ دەستی پێکردووە، ئەویش لێدانە لە بەرژەوەندییە داراییەکانی یەکتر.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردە سەر کۆمپانیای نۆبیتێکسی ئێرانی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەلیکترۆنی و دراوەکان، تێیدا زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار هاککرا.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران ئەمڕۆ وەڵامێکی زبر تووندی ئیسرائیلی دایەوە کە بە مووشەک باڵەخانەی بۆرسەی تەلئەبیبی کردە ئامانج و زیانەکانی ئیسرائیل بۆ 27 ملیار دۆلار بەرزبوونەوە.
بە گوێرەی دوایین زانییارییەکان ئێران، وتوویەتی کە ئەگەر پشکتان هەبووە یاخود پارەتان هەبووە لە بۆرسەی تەلئەبیب، لێرە بەدواوە وایدابنێن کە نیتانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل بە 79 کۆمپانیا و سەرمایەی 88 ملیار دۆلاری ئەمریکی، تاکە وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە بۆرسەی ناسداک لیست کراوە. هاوکات بۆرسەی تەلئەبیب یاخود بۆرسەی ئیسرائیل یەکێکە لە بۆرسە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەمەش بزانە: قەبارەی سەرمایەی ئیسرائیل لە جیهاندا 475 ملیار دۆلارە، ئەگەر 3% لە پێنوێنەکەی دابەزێت، ئەوە ئیسرائیل 14 ملیار دۆلار زەرەر دەکات.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتا پێنوێنی سەرەکی بۆرسەی تەلئەبیب نزیکەی 3%دابەزی، ئەمەش گەورەترین دابەزین بوو دوای ھێرشی حەماس بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەڵام زۆری نەخایاند و پێنوێنەکە گەڕایەوە ئاستەکانی خۆی و بگرە زیاتر بەزبوویەوە. هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوو پێنوێنی سەرەکی بۆرسەی تەلئەبیب بە 0.46% بەرزبووەتەوە. لە پێنج ڕۆژی ڕابردووش بە 4.27% بەرزبوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کۆمپانیایانەی لە بۆرسەی تەلئەبیبدا هەن بریتین لە: 38 کۆمپانیای چاودێریی تەندروستی، 24 کۆمپانیای تەکنەلۆژیا و حەوت کۆمپانیای کاڵای سەرمایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول