میدیای ئیسرائیل: 18 کەس لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بێرشیا بریندار بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 حوزەیران

ئاڤا نیوز
ئێران بە مووشەکی دوورهاوێژ جارێکی دیکە ناوەڕاستی ئیسرائیل بە ئامانج دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران لە ڕێگەی مووشەکی دوورهاوێژەوە هێرشی کردە سەر ناوچەی بێرشیا لە باشووری ئیسرائیل و زیانێکی زۆری ماددی بە ناوچەکە گەیاند. بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل نزیکەی 18 کەس لە هێرشەکەی ئێران بریندار بوون.
کەمێک پێش ئێستا چی ڕوویدا: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێران هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە لێدەدرێت.
پێشتر: حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "مووشەکی دژە فڕۆکەمان هەیە". هۆشداریش دەدات لە چوونی ئەمریکا بۆ ناو جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران توانیان نزیکەی دوو هەزار دزەپێکەری ئیسرائیل کە سیخووڕیان بۆ دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە کردووە دەستگیرکراون.
- سوپای ئیسرائیل بۆردوومانێکی چڕی بۆ سەر ناوچەی لەویزانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران دەستپێکردووە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند بنکەیەکی سەربازی بە ئامانجگیراون.
- بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیا ئێرانییەکان: دەنگی سێ تەقینەوەی گەورە لە باشوور و ڕۆژئاوای تاران بیستراون بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوەندی سەربازی بوون یاخود باڵەخانەی نیشتەجێبوون.
- هاوکات لەگەڵ بوردوومانی ئێران، سیستمی دژە مووشەکی لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران چالاکبووە و بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
هاوکات؛ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە: فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی حەیفا خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەمریکا 14 فڕۆکەی سەربازی بە تەواوی کەرستەی سەربازییەوە ناردووەتە ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاندووە: مووشەکێک لە نزیک شوینی مانەوەی باڵیۆزی نەرویج لە ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
25 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێویستە لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە بیزانیت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پەکەکە بەبێ مەرج بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات





