
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیاریی میدیا ئەمریکییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی لەسەر هێڵە بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکان سەبارەت بە لێدان لە ئێران. بەشێکی دیکەی میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، ترەمپ هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە لە ئێران بدات.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە ناو هەشتەمین ڕۆژی کە تاوەکو ئێستا هەردوولا چەندین پێگەی سەربازی و ستراتیژیی یەکتریان بە چڕی بۆردوومان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە کە ئەمریکا بەشداری ئەو جەنگە دەکات یان نا.
بڵاوکراوەی فەرمییەکان: ژمارەیەک میدیای ئەمریکی هەواڵ و زانیاریی نوێیان لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردووەتەوە، لەوانە:
. تەلەڤیزیۆنی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی تواناکانی ئەمریکا بۆ لێدان لە ئێران تاوتوێ دەکات، مەبەستەکەی ئەوەیە ئەو بۆمبانەی دەیاندات لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران چەندێک کاریگەرییان دەبێت.
. ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی ئەگەر لە وێستگەی فۆردۆ بدرێت، ئایا ئەمریکا ڕاناکێشێتە ناو جەنگێکی درێژخایەنەوە.
- ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە لە ئێران بدات، دەیەوێت تەواو دڵنیابێتەوە لەوەی ئەگەر بێت و هێرش بکاتە سەر ئێران، ئامانجەکەی دێتەدی بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
. واشنتن پۆستیش لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکی هێشتا بە توندیی لەگەڵ ئەوەدا نییە لە ئێران بدرێ، بەڵام هەموو بژاردەکانی خستووەتە بەردەم ترەمپ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی بلۆمبێرگ بلاویکردووەتەوە کە هەموو فەرماندەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان دەڵێت، مامەڵەی ترەمپم لەگەڵ شەڕەکەدا زۆر بەدڵە، تواناکانی ئەمریکا ئەوەندە ناوازەن بۆ هێرشکردنە سەر وێستگەی فۆردۆ، هیچ کەسێکی تر ئەو توانایەی نییە، تەنیا ئەمریکا هەیەتی.
پێیشی وایە، هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ گرەنتی دەدات بە کۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.
ئینجا لەسەر ڕای گشتی ئەمریکا میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕاپرسییان کردووە و بۆچوونی خەڵکیان وەرگرتووە.
ڕاپرسی سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا:
فۆکس نیوز ڕاپرسییەکی لەوبارەیەوە کردووە و ڕای خەڵکی ئەمریکای وەرگرتووە، بەپێی ڕاپرسییەکە 43%ی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەدا نین ئەمریکا هاوکاری دارایی بدات بە ئیسرائیل، ئەویش بۆ مەبەستی سەربازی بەکاری بهێنێت.
- %46ی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەش نین کە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
- %36ی ئەمریکییەکان پێیان وایە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران جیهان سەقامگیرتر دەکات و 59%ـیشیان بەپێچەوانەوە دەڵێن، جیهان ناسەقامگیرتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی دەڵێت، هەموو بژاردەکان لەبەردەم سەرۆک ترەمپن، زۆربەی شرۆڤەکارانی ئەمریکیش پێیان وایە ترەمپ لەبەردەم چوار سیناریۆی سەرەکیدایە، هەندێک جێبەجێکراون و هەندێکی تریشیان لەسەر مێزی بڕیارن کە ئەمانەن:
پشتیوانی ناڕاستەوخۆی ئیسرائیل بکرێ: ئەمەیان لەڕووی سیاسییەوە کولفەکەی کەمە، ئەمریکا لەڕووی هەواڵگریی و ئاسانکاری لۆجستییەوە هاوکاری ئیسرائیل بکات.
هێرشێکی سنووردار: ئەم بژاردەیان ئەوەیە کە تەنیا ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکان و سیستمی بەرگریی ئێران.
هێرشی ئاسمانی هاوبەش: ئەمەشیان واتە پێکەوە هێرشی ئاسمانی بکەنە سەر ئێران و دەکرێت بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.
پەنابردن بۆ دیپلۆماسی و دانوستاندن: تا ئێستاش ئەم بژاردەیە هەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لەناو ئەمریکا، بەوەی گوشار لە ئیسرائیل بکرێت هێرشەکانی کەم بکاتەوە و تارانیش بێتەوە سەر مێزی دانوستاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا