
خۆپیشاندان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لەسەر بانگەوازی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە سەرجەم ناوەندیی پارێزگاکان بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامە و کاردانەوە ناوچەیی نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەردەوامە، ناڕەزایی عێراق لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەو جەنگە بووەتە بابەتی گەرمی ڕۆژ.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 18ـی حوزەیرانی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان بکرێت.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ئەمڕۆ هەینی، 20ـی حوزەیران، دوای تەوابوونی نوێژی هەینی لە سەرجەم ناوەندیی پارێزگاکان خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
داواکاری فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لەخۆپیشاندەران دەکات، هەڵویستی تیرۆرزمی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر گەلان و ئایینەکان و کۆمەڵکوژی و هێرش بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وەک هێرشەکانی بۆ سەر ئێرانی دراوسێ، فەلەستین، لوبنان، سوریا و یەمەن شەرمەزارکەن.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو نووسینگەی سەدر چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە ڕێکخستنی نوێژی هەینیی دەرکرد. هەندێک لەو ڕێنماییانە بریتی بوون لە (پابەندبوون تەنیا بە دروشمە ناوەندییەکان، ئامادەبوونی گەندەڵکاران لە ڕیزی خۆپیشاندانەکە و بەرزکردنەوەی ئاڵا و وێنە قەدەغەیە).
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






