وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تا ئێستا بڕیار لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل نەدراوە
- جیهان
- 20 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوە و ڕێگە بە ئێران نادات ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
وێنە گەورەکە: هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل و ئێران ماوەی هەفتەیەکە بۆ سەر یەک بەردەوامە، هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەردەوامن، چاوەکانیش لەسەر ئەمریکان بۆ بەشداریکردن لەو جەنگە.
لێدوانی فەرمی: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆک ترەمپ بڕیاری کۆتایی خۆی ڕاگەیاندووە و ڕێگە نادات ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەروەک ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، سەرۆکی ترەمپ ڕاگەیاند بەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری بەشداری یان بەشدارینەکردنی ئەمریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران یەکلا دەبێتەوە و ڕادەگەیەنرێت.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: وەزیری دەرەوە و سەرۆک ترەمپ جەخت لەسەر ڕێگەچارەی ئاشتی دەکەنەوە و پێیانوایە هێشتا دەرفەتی گفتوگۆ و دانوستاندن بوونی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





