وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەم هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 حوزەیران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەژێر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانە و بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل دانوستان ناکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە هەردوولایەنی جەنگ بەردەوام هەڕەشەی فراوانکردنی جەنگ دەکەن و ئێران دەڵێت: ناگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ تاوەکو ئیسرائیل هێرشەکانی ڕانەگرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند: دیپلۆماسی لە ڕابردوودا سەرکەوتوو بووە و ئێستاش دەتوانێت سەربکەوێت، ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بە پیشتوانی ئەمریکایە و ئەمریکا بەشدارە لەم شەڕەدا''.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران:-
٠ بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسییەتیش پێویستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگیرێن.
٠ ئەم هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت و ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەشدارە لەم شەڕە.
٠ مافی خۆمان لە بەرگری بەرامبەر بە هێرشی بێ پاساوی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان بەکاردەهێنین.
٠ پێش ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەرمان، ئامادەبووین دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی بکەین،
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی عێراقچی لەکاتێکدایە، ئێستا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە تورکیایە دەکرێت.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو لەمیانەی ئامادەکارییەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ ئەنجامدانی گەڕی شەشەمی دانوستانەکان بەنێوەندگیریی عومان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران، ئیسرائیل بەهێرشێکی فراوان چەندین پێگەی جیاوازی ئێرانی کردە ئامانج، دوای کەمتر لە 20 کاتژمێر ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و تاوەکو ئێستا هەردوولا بە ئامانجگرتنی شوێن و پێگە گرنگەکانی یەکتر بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






