دادوەر ڕزگار محەممەد ئەمین: سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەتوانێت فەرمان سالاری لەبارەی مووچە دەربکات
- کوردستان
- 21 حوزەیران
دادوەر ڕزگار محەممەد ئەمین، دادبینی لە كەیسی سەددام حوسێن (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
دادوەر ڕزگار محەممەد ئەمین تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیێنێت، دەركردنی فەرمانی سالاری (ئەمری وەلائی) بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، پرسێكی تەواو یاسایی و ڕەوایە و دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی، ڕێگر نییە لە دەرکردنی فەرمانەكە لەلایەن سەرۆكی دادگاكەوە.
وێنە گەورەكە: لەکاتێکدا بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچە کۆببێتەوە و فەرمانێکی سالاری بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بدات، ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەکۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە، ئەمەش پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لەنێوان هەولێر و بەغدا ئاڵۆز کردووە.
لێدوانی فەرمی: دادوەر ڕزگار محەممەد، پێشتر سەرۆكایەتیی دادبینیی كەیسی سەددام حوسێن، سەرۆككۆماری پێشووتری عێراقی دەكرد، لە لێدوانێكی بۆ ئاڤا باس لە دەركردنی فەرمانی سالاری دەكات و دەڵێت، دەركردنی فەرمانەكە نابێت لە ڕۆژێك زیاتر دوا بكەوێت.
ڕوونیشی دەكاتەوە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگەی فیدڕاڵی ڕێگر نییە لە دەرکردنی فەرمان بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دادگای فیدراڵی بە تەنها دەتوانێت فەرمانەکە دەربکات، پاڵپشت بە بڕیارێکی پێشتری دادگەكە كە جەخت لە خەرجکردنی مووچە دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورترین وادە بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری لەبارەی مووچە، نابێت ڕۆژێک زیاتر لەوادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکە تێپەڕ بێت، بەو پێیەی ئەمری ولائی خەسڵەتی خێرایی هەیە بۆ لادانی ڕێكارێكی نایاسایی كە كاریگەری لەسەر ڕەوتی شەرعییەتی بڕیاری دادگاوە هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: چەند سەرچاوەیەك باس لەوە دەكەن، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەم هەفتەیە، سەرۆكایەتیی دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی سالاری بۆ خەرجكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان دەربكات.
باكگراوند: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنج، تاكو ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە نەكراوە، ئەوەش دوای نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی كوردستان بەبیانووی ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە هەمووی دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






